سەرۆکوەزیرانی لوبنان: دانوستان باشترین بژاردەی بەردەستمان بوو

نەواف سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان فۆتۆ: AP
نەواف سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان فۆتۆ: AP

نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، دانوستان تاکە بژاردەی بەردەستیان نەبووە، بەڵکو باشترین بژاردە بوو، جەختی لەوەش کردەوە کە تەنیا بژاردەی دانوستانە کە سوود بە لوبنان و گەلەکەیان دەگەیەنێت.

لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل

نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان بەرژەوەندییەکانی لوبنان بکەنە پێشینە و هەر لایەنێک ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتبکاتەوە، دەرئەنجامەکەی دەبێت بگرێتە ئەستۆی خۆی.

ڕەزامەندی لوبنان لەسەر بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەڵێت: "نەبوونی چەکدار و چەک لە باشووری ڕووباری لیتانی بەسەر ئێمەدا نەسەپێنرا، بەڵکو ئەوە بەگوێرەی بڕیارنامەی 1701ـی نەتەوەیەکگرتووەکانە، کە لوبنان ڕەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە".

بە گوتەی سەلام، دانوستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسان نەبوون و شاندەکەیان ڕووبەڕووی بێهەڵوێستیی ئیسرائیل بووەتەوە.

واژۆکردنی ئاگربەستێگکی مەرجدار

ئەم گوتانەش دوای واژۆکردنی ئاگربەستێکی مەرجدار هات لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئاگربەستەکە مەرجدارە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی حیزبوڵا و چۆڵکردنی ناوچەکانی باشووری لوبنان لە گرووپە چەکدارەکان.