ئیسرائیل: ڕێککەوتنی ئیسرائیل و لوبنان بێوێنەیە

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
شۆش بێدرۆسیان، گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل
شۆش بێدرۆسیان، گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل

حکومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئیسرائیل و لوبنان بە بێوێنە وەسفدەکات و دەڵێت، ئەوە یەکەمجارە ئیسرائیل، ئەمریکا و لوبنان هاوڕابن لەسەر دوورخستنەوەی حیزبوڵا لە هاوکێشەکان.

یەکەمجارە هەمووان هاوڕابن لەسەر دوورخستنەوەی حیزبوڵا

شۆش بێدرۆسیان، گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل گوتی: "لەم هەفتەیەدا چوارەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئاستبەرزی نێوان ئیسرائیل، لوبنان و ئەمریکا ئەنجامدرا، کە ئەنجامێکی  بێوێنەی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجاریشە هەر سێ لایەنەکە هاوڕان لەسەر دوورخستنەوەی حیزبوڵا لە هاوکێشەکان".

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئاستبەرز

لەم هەفتەیەدا چوارەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئاستبەرزی نێوان ئیسرائیل، لوبنان و ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە ئەنجامێکی بێوێنەی بەدەستهێنا، بۆ یەکەمجار هەمووان هاوڕان کە حیزبوڵا لە هاوکێشەکان دوور بخرێتەوە، دانوستانەکانیش بەردەوام دەبن بۆ پێشخستنی ئاگربەستێکی بەردەوام و دروستکردنی زەمینە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بۆ هەردوو وڵات.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا