نەوزاد شێخ کامیل: هەوڵەکان بۆ زیادکردنى بڕی وەرگرتنی گەنم بەردەوامن

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
قافڵەى ئۆتۆمبیێلى گەنمى جوتیاران لە یەکێک لە سایلۆکان
قافڵەى ئۆتۆمبیێلى گەنمى جوتیاران لە یەکێک لە سایلۆکان

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ زیادکردنى بڕی وەرگرتنی گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بەردەوامن، دەشڵێت، نوێنەرى حکومەت و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغداد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵن.

بڕی ڕووبەڕی داچێنراو بە گەنم لە هەرێمی کوردستان

گوتیشى، ئەمساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن و 300 هەزار دۆنم زەوى لە هەرێمى کوردستان بەگەنم داچێنراوە و بارانێکى باش باریوە، بۆیە بەرهەمى گەنم زۆر زیاتر دەبێت لە ساڵى ڕابردوو، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەى داواى زیادکردنى بڕى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران بکەین.

سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانى لە هەرێمى کوردستان دەشڵێت، لە چەند ڕۆژى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى کشتوکاڵ بۆ ئەو بابەتە سەردانى بەغداد دەکات و لە پاش ئەم هەوڵانە، دەرگاى سایلۆکان بۆ وەرگرتنى گەنم دەکرێتەوە.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا