فالح فەیاز: بوونى حەشدى شەعبى پێداویستییەکى هەمیشەییە
سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، مەترسییەکانى ناوچەکە دەخوازێت کە عێراق پەرە بە هێزە ئەمنییەکانى بدات و لەناویاندا بوونى حەشدى شەعبى بە پێداویستییەکى هەمیشەیی وەسفدەکات.
بەرنامەی حکومەت بەهێزکردنی حەشدی شەعبییە
فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، بەرنامەى حکومەت و بڕیارى سەرۆکوەزیران بۆ کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت مەبەست لێی، بەهێزکردنى حەشدى شەعبییە، دەڵێت، خودى یاساى حەشدى شەعبى ماددەیەکى تێدایە کە دەڵێت، پێویستە هێزەکانى حەشد گرێدراوى هیچ لایەنێکى سیاسى نەبن.
حەشدی شەعبی هاوکاری سەرخستنی بەرنامەی حکومەت دەبێت
فالح فەیاز جەختدەکاتەوە، حەشدى شەعبى هاوکاردەبێت بۆ سەرخستنى بەرنامەى حکومەت بۆ کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت و باسلەوەدەکات ئەو گرووپانەى لایەنە سیاسییەکانیان دەستبەرداریان بووە، پەیوەندییان بە حەشدى شەعبییەوە کردووە.
ڕێکخستنەوەی سەرایا سەلام
سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى دەڵێت، لە پاش ئەوەى سەرایا سەلام پەیوەندییەکانى پچڕاند، هاوکاریان دەبن لە ڕێکخستنەوەیان لەناو هێزە ئەمنییەکانى سامەڕا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا