کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما کاریگەرى دەبێت لەسەر هاونیشتمانییان
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما کاریگەرى دەبێت لەسەر هاونیشتمانییان

دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارین بارین دەکات لە هەرێمی کوردستان.

کەشوهەواى شەممە

دەستەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی شەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بایەکی باکووری ڕۆژئاوای سووک هەڵ دەکات، پلەکانی گەرماش بە تەواوی عێراق بەورارد بە ڕۆژی هەینی بەرزبوونەوە تۆمار دەکەن.

پێشبینى پلەکانى گەرما

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات بەرزترین پلەکانی گەرما ڕۆژی شەممە بەمشێوەیە بێت، دهۆک 35، سلێمانی 36، هەولێر 37، نەینەوا 38، کەرکوک 40، ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە 41، بەغداد و کەربەلا و نەجەف و دیوانییە 42، واست 43، بابل و میسان و موسەننا 44، زیقار و بەسڕە 45 پلە بێت.

کەشوهەواى یەکشەممە

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە، کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئاسمانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ دەبێت، بەڵام هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی باکوور، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە لە چەند ناوچەیەک.

پلەکانى گەرما لە یەکشەممە

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ڕۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دابەزینێکی کەم تۆمار دەکەن، بەڵام لە ناوەڕاست و باشوور وەک خۆی دەمێنێتەوە.

کەشوهەواى دووشەممە و سێشەممە

ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی یەکشەممە دەمێنێتەوە.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا