ئەمریکا سزای بەسەر سەرۆکی کوبادا سەپاند
لەچوارچێوەی تووندکردنەوەی گوشارەکان بۆ سەر دەسەڵاتی هاڤانا، حکومەتی ئەمریکا سزای بەسەر میگێل دیاز کانێل، سەرۆکی کوبا و خێزانەکەی و بەشێک لە خێزانەکەی ڤیدڵ کاسترۆدا سەپاند.
سزاکان نەوەکانى ڕائول کاسترۆ دەگرێتەوە
لیستی سزاکان، کوڕ و کوڕەزای ڕائول کاسترۆ، سەرۆکی پێشووش دەگرێتەوە، کە مانگی پیشوو واشنتن هەڕەشەی ئەوەی لێکرد لە تۆڵەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ساڵی 1996 دا بیهێنێتە ئەمریکا و سزای بەندکردنی بەسەردا بسەپێنێت.
سزاکانى ئەمریکا و گێژاوى قەیرانەکان بۆ کوبا
لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، واشنتن سزای ئەو وڵاتانەی دا کە سووتەمەنی دەدەنە کوبا، تاوەکو وای لێهات بەهۆی ئەو سزایانەوە کوبا بووە تاریکستان و کارەبای لێبڕا و تووشی قەیرانێک هات کە چەند دەیەیەکە وای بەسەر نەهاتووە.
دواى ئێران سەرەى کوبایە
تەنگژەی سیاسیی نێوان کوبا و ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێکی خراپ، شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی ئەوەی کرد، گوتی، دوای ئێران سەرەی کوبا دێت.
هۆشدارییەکانى کوبا بۆ ئەمریکا
پێشتریش برونۆ رۆدریگێز، وەزیری دەرەوەی کوبا، هۆشداریی دایە ئەمریکا، ئەگەر هەر کردەیەکی سەربازی دژی کوبا ڕووبدات، جۆگەی خوێن هەڵدەستێت و هەزاران کوبی و ئەمریکی دەمرن.
4 کاتژمێر پێش ئێستا