بارکردنی نەوت لە بەندەری فەحل لە عوممان ڕاگیرا
ئارام یوسف 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی تەقینەوەیەک، بارکردنی نەوت لە بەندەری فەحل لە نزیک مەسقەتی پایتەختی عوممان ڕاگیرا.
هێرشى درۆنى
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەکە بەهۆی درۆنێکەوە بووە، بەوهۆیەوە بارکردنی نەوتی عوممان لەو بەندەرەوە ڕاگیراوە.
کێ بەرپرسیارە لە هێرشەکە؟
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە درۆنییە ڕانەگەیاندووە و زیانەکانی بەندەرەکەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوممانەوە ئاشکرا نەکراوە.
هەڕەشەکانى ترەمپ لە عوممان
هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی وێرانکردنی عوممانی کرد، ئەگەر ئەو وڵاتە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هوورمز بدات.
هەڕەشەکەی ترەمپ دوای ئەوەهات، عەلی باقری، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ عوممان سەرقاڵی دانوستانی هاوبەشن، لە پێناو دیاریکردنی سیستمێکی نوێی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز.
ئارام یوسف
4 کاتژمێر پێش ئێستا