نێچیرڤان بارزانی: بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگە هاوکاریی عێراق دەکەین

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پابەندى هاوکاری و کارکردنی هاوبەشن‌ لەگەڵ حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەپێناو پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگەیەکی تەندروست.

ساڵڕۆژى جیهانى ژینگە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەى ڕۆژى جیهانیی ژینگەوە ڕایگەیاند، سڵاو و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم ژینگەپارێزان، ڕێکخراوەکان و لايه‌نه‌ پەیوەندیدارەکانی هه‌رێمى کوردستان دەکات کە دڵسۆزانە بۆ پاراستنی سروشت و ژینگەى جوانی وڵاتەکە کار دەکەن.

لێکەوتەکانی گۆڕانی ئاووهەوا

گوتیشى، پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی ئاووهەوا، ته‌نيا ئه‌ركێكى حكومى نييه‌، به‌ڵكو بەرپرسیاريه‌تییەکی گەورەی نیشتمانی و مرۆیيی هاوبەشە.

ڕۆشنبیری ژینگەپارێزی

سەرۆکى هەرێمى کوردستان باسى لەوەشکرد، ئەرکی هەمووانە لە ناوەندەکانی پەروەردە، خێزان، میدیا و دامەزراوەكان، پێکەوە کار بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ژینگەپارێزی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەر سروشتی وڵاتەکە بکەن.

پابەندى هەرێمى کوردستان بە پاراستنى ژینگە

نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا گوتیشى، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پابەندى هاوکاری و کارکردنی هاوبەشه‌ لەگەڵ حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتيدا، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەپێناو پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و مسۆگەرکردنی ژینگەیەکی تەندروست و داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا