یەکەم کاروانى حاجییان گەڕایەوە سلێمانى
رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکەم کاروانى حاجییانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەرى لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى جەلال تاڵەبانییەوە گەڕانەوە.
148 حاجى گەڕانەوە
بەیانى ئەمڕۆ هەینى، یەکەم کاروانى حاجییانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى کە ژمارەیان 148 حاجییە، گەڕانەوە و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، لەلایەن بەرپرسان و کەسوکاریان پێشوازییان لێکرا.
دڵخۆشى حاجییان
ژمارەیەک حاجی قسەیان بۆ کەناڵ8 کرد و گوزارشتیان لە دڵخۆشى خۆیان کرد، کە توانیویانە فەریزەى حەج بەجێبهێنێن.
حەجکردنیان چۆن بووە؟
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە کەشێکى ئارامدا فەریزەى حەجیان بەجێهێناوە و دووچارى کێشە و گرفتێکى ئەوتۆ نەهاتوون.
دۆعاکان بۆ کوردستان
ڕاشیانگەیاند، نزایان بۆ هاونیشتمانییان و هەرێمى کوردستانیش کردووە.
رێبوار حەمەوەیس
3 کاتژمێر پێش ئێستا