لە سنوورى سلێمانى 2078 حاجى فەریزەى حەجیان بەجێهێناوە
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هاوژین ڕەئوف حەسەن، بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەرى، دوو هەزار و 78 حاجى بەشداریی فەریزەى حەجیان کردووە و تاوەکو 10ـى ئەم مانگە، تەواوى حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.
مردنى حاجى نەبووە
بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى، گوتیشى، هیچ حاجییەکى سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە فەریزەى حەجى ئەمساڵ گیانی لە دەستنەداوە و تاوەکو ئێستا سەرجەمیان تەندروستییان باشە.
گەڕانەوەى یەکەم کاروانى حاجییان
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ هەینى، یەکەم کاروانى حاجییانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى کە ژمارەیان 148 حاجییە، گەڕانەوە و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، لەلایەن بەرپرسان و کەسوکاریان پێشوازییان لێکرا.
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا