ڕێوڕەسمى ئێرانییەکان بە بۆنەی جەژنی غەدیر و ساڵیادى مردنی خومەینی
ئەمساڵ جەژنى غەدیر هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادى مردنى ئیمام خومەینى، ڕێبەرى شۆرشى ئیسلامیی ئێران، لایەنگرانی حکومەت لە تارانى پایتەخت هاتوونەتە سەر شەقامەکان و دروشم و هوتافى شۆڕشگێڕانە دەڵێنەوە.
پشتیوانى خەڵک لە حوکمڕانى وڵاتەکەیان
جارێکى دیکە ئەو ئێرانییانەى هاتبوونە سەر شەقامەکان، پشتیوانی خۆیان بۆ حکومڕانانى وڵاتەکەیان دووپاتکردەوە و هانى بەرپرسانى سەربازیی وڵاتەکەیان دەدەن، وەڵامى هێرشەکان بدەنەوە.
ترس و بێهیواى خەڵکى ئێران
نزیکەی دوو مانگە ئێرانییەکان لە نێوان ترس و بێهیواییدا دەژین، موجتەبا خامنەیی ڕابەری وڵاتەکەش لە دواین پەیامیدا جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی لە هەڵوێستەکانی بەرامبەر ئیسرائیل پاشەکشە ناکات و خەڵکی ئێرانیش داوا دەکەن سەرکردە و بەرپرسانیان باوەڕ بە ئەمریکا نەکەنەوە.
هێشتا خومەینى ڕابەرى ڕۆحییە
ئێرانییەکان هێشتا خومەینی بە ڕابەرى ڕۆحى و کەسى یەکەمى ڕێزلێگیراوى وڵاتەکەیان دەزانن، وەکو خۆیان دەڵێن، پێویستە سەرکردەکانى ئێستایان ئیلهام لەوەوە وەربگرن بۆ بەڕێوەبردنى وڵات.
خومەینى ڕابەر و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، لە ساڵی 1979 کۆتایی بە دەسەڵاتی زیاتر لە 50 ساڵەی بنەماڵەی پەهلەوی لە ئێران هێنا، دواى 10 ساڵ مانەوەى لەسەر حوکم، لە 3ـی حوزەیرانی 1989 بەهۆی جەڵتەی دڵ لە تاران کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا لە تاران لە نزیک گۆڕی ژمارەیەک لە کەسوکاری و خانەوادەکەی بە خاکسپێردراوە.
5 کاتژمێر پێش ئێستا