دەروازە سنوورییەکان: 18 هەزار حاجى لە ڕێگەی وشکانییەوە گەڕاونەتەوە عێراق
ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دەستەی دەروازە سنوورییەکان عێراق ئاشکری دەکات، زیاتر لە 18 هەزار حاجی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.
دەروازە وشکانییەکان
دەستەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دەروازەی عەرعەرەوە، پێشوازی لە 18 هەزار و 746 حاجی کراوە لەگەڵ 600 ئەندامی تیمە پزیشکی، کارگێری و خزمەتگوزارییەکان.
پێشوازى لە حاجییان
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو حاجییانە لە ماوەی چوار ڕۆژدا پێشوازییان لێکراوە، هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کراوە و بە درێژایی 24 کاتژمێر پێشوازی لە حاجییان کراوە.
بەرزکردنەوەى ئاستى کوالێتى خزمەتگوزارییەکان
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە، دەستەکەیان بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ هاوڵاتییان لەسەرجەم دەروازە سنوورییەکان، تاوەکو گرەنتی ئاسانکاریی هاتوچۆی حاجییان و گەشتیاران بکەن و باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکەن.
ئارام یوسف
3 کاتژمێر پێش ئێستا