نوێنەرانی ئێران و ڕووسیا و چین لەگەڵ گرۆسی کۆبوونەوە

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم  لەگەڵ هەریەکە لە ڕەزا نەجەفی نوێنەری ئێران و میخائیل ولیانۆڤ نوێنەری ڕووسیا و لی سۆنگ، نوێنەری چین کۆبووەوە.

کۆبوونەوە بۆ دەستنیشانى کۆبوونەوە

میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسەکە تاوتوێکراوە.

پرسى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەیەکدا پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە دوای  دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ بکات.

بردنى یۆرانیۆم هێڵى سوورە

یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران لە دیارترین خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتنە، تاران بردنە دەرەوەی یۆرانیۆمەکە بە هێڵی سوور دەزانێت و ئەمریکاش داوا دەکات بگوازرێتەوە ئەمریکا و هیچ بڕێکی لەو وڵاتە نەمێنێت.

بۆچوونى بەرپرسانى ئێران

پێشتریش ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، وردەکاری پرسی یۆرانیۆمەکە، لەم قۆناغەی دانوستانەکاندا باسنەکراوە و لەم قۆناغەدا تەنیا سەرنجیان لەسەر کۆتاییهاتنی جەنگە.

%60ـى یۆرانیۆم بەسەر بۆ درووستکردنى 10 بۆمبى ئەتۆمى

بەگوێرەی زانيارييەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئێران خاوەنی ڕێژەی %60ـی یۆرانیۆمی پیتێنراوە و ئەوەش بەسە بۆ دروستکردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی.

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا