چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە شێرپەنجە باوەکان لە کوردستان، تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە، ئامارە جیهانییەکان هۆشداریی زیادبوونی دەستنیشانکردن بە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک دەدەن.
هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
- تەمەن
- دووگیاننەبوون
- لەدایکبوونی منداڵی یەکەم لە دوای تەمەنی 30 ساڵییەوە
- پێنەدانی شیری سروشتی بە منداڵ
- قەڵەوی
- خواردنەوە کحولییەکان
- بۆماوەیی خێزانی
هەنگاوە خۆپاریزییەکان بۆ دووربوون لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
- ئەنجامدانی پشکنینی بۆماوەیی
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە
- شێوازی ژیانی تەندروست
- بەپێی توێژینەوەکان کەم خواردنی گۆشتی سوور مەترسیی تووشبوون بە شیرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە
گرنگیی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە
لە رێگەی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەوە دەتوانرێت لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان بکرێت ئەمەش وادەکات زۆر زووتر و بە نرخێکی کەمتر شیرپەنجەی مەمک چارەسەر بکرێت
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا