توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە 20 جۆر نەخۆشی زیاد دەکەن
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان لەسەر تەندروستیی جەستە ئەنجام دراوە، ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەرن سەبارەت بە زۆریی کاریگەرییە نەخوازراوەکانی خواردنە کحولییەکان.
خواردنەوە کحولییەکان و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە

خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاد دەکەن، لەوانە:
- شێرپەنجەی مەمک
- شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
- شێرپەنجەی سورێنچک
- شێرپەنجەی جگەر
- شێرپەنجەی پەنکریاس
- شێرپەنجەی پڕۆستات
- شێرپەنجەی گەدە
خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە ئەم نەخۆشییانە زیاد دەکەن

خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە چەند نەخۆشییەک زیاد دەکەن، لەوانە:
- نەخۆشیی ئاڵزهایمەر
- نەخۆشیی سیل
- نەخۆشیی هەوکردنی پەنکریاس
- نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو
- نەخۆشیی هەوکردنی جگەر
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا