مەهدى کەرخى داواکارى ڤیزاکەى ڕەتکرایەوە
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
مەهدى کەرخى، سەرۆکى دەستەى هاندەرانى هەڵبژاردەى عێراق، بەهۆى پێنەدانى ڤیزاى وڵاتى ئەمریکا، ناتوانێت لە یارییەکانى مۆندیال ئامادەبێت و پاڵپشتى هەڵبژاردەکەى بکات.
مەهدى لە ڕابردوودا، داواکارى وەرگرتنى ڤیزاى کردووە بەڵام داواکەى لە لایەن باڵیۆزخانەى ئەمریکا ڕەتکراوەتەوە، ئەویش دەڵیت" ئەندامانى پێشووى فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق بێ بەڵێن بوون لەگەڵم، لەسەر ئەو پرسەش بێدەنگ نابم."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرنامەیەکی ئەزموونى بۆ ماوەی ساڵێک جێبەجێ دەکات،کە هاوڵاتییانی هەندێک وڵات ناچار دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ گەشتکردن بۆ ئەمریکا تێچووى دارایى یاخود دەستەبەرى "دارایى" کە دەگاتە 15 هەزار دۆلار بدەن.

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا