زانکۆی هارڤارد: کەمخەوی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات
سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کەمخەوی و نەخۆشییەکانی دڵ، دوو گرفتی تەندروستیی باون لە جیهاندا، چەند توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەرییە نەخوازراوەکانی کەمخەوی لەسەر سەرهەڵدانی نەخۆشیییەکانی دڵ ئەنجام دراون، زانکۆی هارڤارد ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان کەمخەوی و سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی دڵ بڵاودەکاتەوە.
کەمخەوی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان کەمخەوی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، زانکۆی هارڤارد بە پشتبەستن بە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە بەم دوواییانە لە گۆڤاری کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت '' کەمخەوی مەترسیی تووشبوون بە گرفتی ناڕێکیی دڵ زیاد دەکات''.
چۆنیەتیی ئەنجامدانی توێژینەوەکە

- توێژەران داتایان لە نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە وڵاتی ژاپۆن کۆکردووەتەوە
- تەمەنی بەشداربووانی توێژینەوەکە لە نێوان 49 بۆ 68 ساڵاندا بوون
- کاریگەرییە نەخوازراوەکانی کەمخەوی لەسەر ئەو کەسانە زیاتر بووە کە تەمەنیان سەروو 65 ساڵان بوون
سەروەر سالار
4 کاتژمێر پێش ئێستا