سبەی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی سیمۆن سۆمۆکس، بەڕێوەبەری کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی سیمۆن سۆمۆکس، بەڕێوەبەری کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی

بۆ جاری دووەم، شاری سلێمانی میوانداریی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەکات. کۆڕبەندەکە لە ماوەی 2 ڕۆژدا تیشک دەخاتە سەر چەندین تەوەر و پرسی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ناوچەکە، ئابووریی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگییانەی لە بەردەمیدان.

گفتوگۆ لەسەر ئاستەنگ و پێشهاتەکانی ناوچەکە

سبەی بۆ جاری دووەم کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و چەندین تەوەری گرنگ پەیوەست بە دۆخی ناوچەکە و بەرەوپێشچوون و ئاستەنگییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

پرسەکانی ناوچەکە و بەرەپێشچوونی ئابووریی هەرێمی کوردستان

سیمۆن سۆمۆکس، بەڕێوەبەری کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا لە سلێمانی ئەجێندایەکی پڕ لە دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت و پرسەکانی پەیوەست بە ناوچەکە و بەرەوپێشچوونی ئابووریی هەرێمی کوردستان و چەندین بواری دیکە لە پانێڵەکانی کۆڕبەندەکەدا دەخرێنەڕوو.

کۆڕبەندی ساڵانەی دێڵفی و بەشداریی هەرێمی کوردستان لە یۆنان

سیمۆن سۆمۆکس، بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێڵفی زیاتر ڕوونیکردەوە و لەوبارەیەوە دەڵێت: "کۆڕبەندی دێڵفی ساڵانە لە مانگی 4 لە شاری دێڵفیی یۆنان ڕێکدەخرێت، زۆر خۆشحاڵ بووین ئەمساڵ لە دێڵفی 3500 بەشداربوومان هەبوو، یەکێک لەوانەش قوباد تاڵەبانی بوو؛ توانیمان ژمارەیەک دیداری بۆ ڕێکبخەین لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا و چەندین وەبەرهێنەر، بۆیە بڕیارماندا بەردەوام بین و دووبارە کۆڕبەندەکە لە سلێمانیش ڕێکبخرێت".

بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە لە شارە جیاوازەکان

بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێڵفی باسی ئەوەشی کرد: "ئەم کۆڕبەندە نێودەوڵەتییە تەنیا لە سلێمانی و دێڵفی بەڕێوەناچێت، بەڵکوو لە چەندین شاری دیکەش بەڕێوەدەچێت. لە دوو ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا لە سلێمانی ئەجێندایەکی پڕ لە دیدار و کۆبوونەوەمان دەبێت و پرسەکانی پەیوەست بە ناوچەکە و بەرەوپێشچوونی ئابووریی هەرێمی کوردستان و چەندین بواری دیکە دەخرێنەڕوو".

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا