دواى 47 ڕۆژ تەرمى گەنجێک لە ڕووبارى خابوور دۆزرایەوە

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە کاتی گەڕان بە دوای تەرمی سەردار موشیر لە ڕووباری خابووردا
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە کاتی گەڕان بە دوای تەرمی سەردار موشیر لە ڕووباری خابووردا

پاش تێپەڕبوونی 47 ڕۆژ بەسەر خنکانیدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، توانییان تەرمی ئەو گەنجە لە نزیک گوندی قەرەولا بدۆزنەوە کە لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە لە ڕووباری خابووردا خنکابوو.

وردەکاریی شوێن و کاتی دۆزینەوەکە

ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بڵاویکردەوە؛ کاژێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژێرئاوگەڕەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، بە هاوکاریی کەسوکاری قوربانییەکە و تیمەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی زاخۆ، لە قەراغی ڕووباری خابوور لە گوندی (قەرەولا) تەرمی سەردار موشیریان دۆزییەوە، کە 47 ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕووباری خابوور خنکابوو.

زانیاری دەربارەی قوربانییەکە

سەردار موشیری تەمەنی 18 ساڵ، لە 20ـی نیسانی ئەمساڵ لە ڕووباری خابوور خنکابوو.

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا