ڕاوێژکارێکی قوباد تاڵەبانی: چەندین بڕیاربەدەستی جیهان بەشداری لە کۆڕبەندی دیڵفی لە سلێمانی دەکەن
سەفین غەفوور، ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئاماژە بە گرنگیی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی دیڵفی لە شاری سلێمانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە کۆڕبەندەکە لە کاتێکی هەستیاردایە و چەندین کەسایەتیی سیاسی و وەبەرهێنەری نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار دەبن، ئەمەش سەلمێنەری پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستانە.
گرنگیی سیاسیی کۆڕبەندەکە
سەفین غەفوور، ڕاوێژکاری قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند؛ کۆڕبەندەکە لە کاتێکدایە هێشتا هەڕەشەی شەڕ لە ناوچەکەدا ماوە، ئەو میوانانەی بەشدار دەبن لە ئاستی بڕیارداندان و نیشانەی ئەوەیە بڕوایەکی تەواو بە کاریگەریی هەرێمی کوردستان هەیە.
سلێمانی وەک ناوەندێکی ئابووری
گوتیشی، ئەو شاندانەی دێنە سلێمانی چەندین وەبەرهێنەریان تێدایە و چاویان لەسەر وەبەرهێنانی کوردستان و بەتایبەت سلێمانییە، تاوەکوو ببێتە ناوەندێکی ئابووریی بەهێز لە ناوچەکەدا.
بەشداربووە ئاستبەرزەکان
بڕیارە لە 2 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، وەزیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی یۆنان، جێگری سەرۆکوەزیرانی بولگاریا، جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕۆمانیا، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بولگاریا و چەندین شاندی ئابووری بەشداریی کۆڕبەندەکە بکەن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا