ئەردۆغان: تاوەکو دێت کەشی ناوچەکەمان خراپتر دەبێت

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی بەشدارییکردن لە لووتکەیەکی ئابووریی جیهانی کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەکرد، داخرانی گەرووی هوورمز تەنیا کاریگەریی لەسەر وڵاتانی کەنداو دروستنەکردووە، بەڵکو تەواوی جیهانی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە و گوتی تاوەکو دێت، سەقامگیری لە ناوچەکەمان خراپتر دەبێت.

جەنگی ئێران و ئەمریکا کاریگەریی لەسەر تەواوی جیهان بووە

لەبارەی کاریگەریی جەنگی ئێران و ئەمریکا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی ئەوەشیکرد، "لەگەڵ ڕاگیرانی هاتوچۆ لە گەرووی هوورمز بەهۆی ئەو جەنگەی کە ئێران ناوەندەکەیەتی، نەک تەنیا وڵاتانی کەنداو، بەڵکو تەواوی جیهان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی نەرێنییەوە".

سەقامگیریی ناوچەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی سەقامگیری لە ناوچەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە "بەداخەوە کەشی ئاسایش و سەقامگیری لە جوگرافیاکەمان بەهۆی جەنگ، قەیران، شەڕی براکوژی و ناڕوونییەکانەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ وێرانتر دەبێت".

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا