گوتەبێژى حکومەتى عێراق: ئەیلوولى ئەمساڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى لە عێراق نامێنێت

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەیلوولی ئەمساڵ، بوونی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی دێت. دەشڵێت، کارنامەی سەرۆکوەزیران ڕوونە کە تایبەتە بە سەروەریی نیشتمانی و لەو چوارچێوەیەدا چەک لە دەستی دەوڵەت کۆدەکرێتەوە.

کاردانەوەی لایەنەکان بۆ کۆکردنەوەی چەک

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لایەنەکان کاردانەوەیان ئەرێنی بووە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، گرنگیی ئەم بابەتەش لەوەدایە بڕیاری سیاسی کاریگەریی لەسەر هێزە چەکدارەکان نابێت و حکومەتیش ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی.

سەروەریی نیشتمانیی عێراق

دەشڵێت، عێراق دەوڵەتێکە سەروەریی خۆی هەیە، ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی.

گەرەنتیبوونی مووچە و دۆخی ئابووری

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت: "مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی کراوە، سەرۆکوەزیران پێشینەیەکی هەیە لەناو بازاڕی کاردا و خوێندنەوەی تایبەتی بۆ هەموو جووڵەیەکی ئابووری هەیە".

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا