تەندروستیی جیهانی: ئاوی ڕەشی چاو دووەم باوترین هۆکاری لەدەستدانی بیناییە
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت'' نزیکەی سەروو دوو ملیار کەس لە جیهاندا گرفتەکانی چاویان هەیە، بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتە هەژار نیشینەکان پێوستیان بە چاویلکەیە و ناتوانن بەدەستی بهێنن''، ڕێکخراوە جیهانییەکە تیشک دەخاتەسەر نەخۆشیی ئاوی ڕەشی چاو، کە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی چاو.
ئاوی ڕەشی چاو چییە؟
ئاوی ڕەشی چاو یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی چاو، بەهۆی بەرزیی فشاری ناو چاوەوە دروست دەبێت، لە ئەنجامدا دەماری بینینی چاوی کەسەکە لاواز دەبێت.
هۆکارەکانی تووشبوون بە ئاوی ڕەشی چاو چین؟
ئاوی ڕەشی چاو، کۆمەڵێک هۆکاری هەیە، لەوانە:
- هەڵکشانی تەمەن
- بۆماوەیی
- ئەو کەسانەی بەرزیی فشاری خوێنیان هەیە
- نەخۆشییە درێژخایەنەکان، وەک شەکرە و بەرزەفشاری خوێن
- بەکارهێنانی دەرمانی کۆرتیزۆن، بە شێوەی قەترە، حەب و دەرزی
- زەبری دەرەکی
نیشانەکانی ئاوی ڕەشی چاو چین؟
ئاوی ڕەشی چاو نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام دەکرێت چەند نیشانەیەک هەبن، لەوانە:
- هێواش هێواش لە دەستدانی بینایی
- لاوازی توانای بینین لە تاریکیدا
- سەرئێشە
- چاوئێشە
- لێڵبینین
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا