چەندین یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق دەستبەسەرکراون
لە ساتى گەیشتنى هەڵبژاردەی عێراق بۆ فرۆکەخانەى شیگاکۆ لە ئەمریکا، چەندین یاریزانی عێراق لەلایەن فەرمانگەی کۆچبەرانی فڕۆکەخانەی شیکاگۆوە ڕاگران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.
بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لە یاریزانان ، فەهد تالب، زەید تەحسین، یوسف ئەمین، زێدان ئیقبال، ئیبراهیم بایش، و حوسێن عەلی، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ڕاگیراون. لە کاتێکدا یاریزان میرخاس دۆسکی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هێڵدراوەتەوە.
درێژترین ماوەی ڕاگرتن بەرامبەر گۆڵکاری هەڵبژاردەکە ئەیمەن حوسێن بووە، کە بۆ ماوەی حەوت کاتژمێری تەواو لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەکەوە دەستبەسەر کراوە پێش ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت خاکەکە بەجێبهێڵێت.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم ڕاگرتنە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ڕێکارە تەنها وردبینییەکی ئەمنییە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەرامبەر بەشێکی زۆری ئەو گەشتیارانە پەیڕەوی دەکەن کە دێنە ناو خاکی وڵاتەکەیانەوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا