کارەکانی دروستکردنی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود بەردەوامن

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، بەردەوامن لە دروستکردنی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود.

بەگوێرەی پلان کارەکان بەرەو پێش دەچن

لە ڕاگەیێنراوێکی نوێدا لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، جەخت لەوە دەکەنەوە: بەگوێرەی پلانی دەستنیشان کراو، کارەکان بۆ تەواوکردنی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود لە شاری سلێمانی بەردەوامن.

فۆتۆ: CDO

لە قۆناغی کۆتاییدایە

ئاماژە بەوەش دراوە، دروستکردنی مۆزەخانەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە چەند مانگێکی داهاتوودا، بە فەرمی و بە ڕێوڕەسمێکی شیاو و گونجاو بکرێتەوە.

چی لەخۆ دەگرێت؟

بە لەخۆگرتنی کۆمەڵێک بەڵگەنامە، کەرەستەی مێژوویی، کتێب، توێژینەوەی زانستی، نامەی ماستەر و دکتۆرا، مۆزەخانەکە بەڕووی سەردانیکەراندا دەکرێتەوە؛ ماوەی چەند ساڵێکە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت کار بۆ دامەزراندنی دەکات و بە گوتەی خۆیان یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیجییەکانیان.

فۆتۆ: CDO
حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا