کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و باران لە سلێمانی و ڕاپەڕین دەبارێت

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە ژینگە و شاخ و بەهار و کەشوهەوا و ئاسمانی پڕ لە هەور لە کوردستان
دیمەنێک لە ژینگە و شاخ و بەهار و کەشوهەوا و ئاسمانی پڕ لە هەور لە کوردستان

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچە شاخاوییەکاندا ڕوودەدات.

کەشی پێشبینیکراوی شەممە

بۆ ئەمڕۆ شەممە 06-06-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

پیرمام: 33 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی

کەشی پێشبینیکراوی یەکشەممە

بۆ سبەی یەکشەممە 07-06-2026، ئاسمان بە گشتی بە ساماڵی و پەڵەهەور دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەشناسی، ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین. خێرایی با و مەودای بینین هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر جێگیر دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

پیرمام: 33 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا