هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانە کوردەکانی لەبەردەم نووسینەوە مێژوودان
ڕۆژی هەینی، شاندی هەڵبژاردەی عێراق بە فرۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی "سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا" لە ئیسپانیاوە بەڕێکەوتن بۆ شاری شیکاگۆی ئەمریکا
شاندەکە کاتژمێر 15:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی شیکاگۆ گەشتنە ئەو شارە، کە دەکاتە کاتژمێر 11:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان.
عێراق لە گرووپە سەختەکەدایە
شێرەکانی ڕافیدەین هیچ مۆندیالێک هێندەی مۆندیالی ئەمجارە ئامادە نەبوون بۆ ڕکابەری و نووسینەوەی مێژوو، دوای 40 چاوەڕوانی بۆ یەکەمجار شادبوونەوە بە مۆندیال، دوتار عێراق کەوتە گروپی نۆیەم، ئەمەش هاندەرانی تووشی دڵەراوکێ کردووە، چونکە لەم گروپە ڕکابەرەکانی عێراق بریتین لە هەڵبژاردە گەورەکانی وەکو فەڕەنسا، نەرویج و سێنیگال.
عێراقییەکان سەرجەم ئامادەکارییەکانیان ئەنجامداوە، لە دوایین یاریی ئامادەکاریی کە یارییەکەی دۆستانە بوو بەرامبەر ئیسپانیا، توانیان بە ئەنجامی 1-1 و بە یەکسانبوون یارییەکە کۆتایی پێبهێنن، ئەمەش پەیامێکی ڕوون بوو بۆ هاندەران کە عێراقیش کەم نییە و توانی لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەیەکی گەورەی وەکو ئیسپانیا ڕابگرێت.
شێرەکانی میزۆپۆتامیا ئێستا لە ئەمریکان، بەو هیوایەن خەونی هاندەران بەدیبهێنن و لە قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕن، کە دوایینجار لە ساڵی 1986 نەیانتوانی قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕێنن و ئەوکاتە ئەحمەد رازی تەنیا گۆڵی عێراقی تۆمارکرد.
هەر لە هەفتەی ڕابردووش بوو، گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لیستی کۆتایی ئەو یاریزانانەی یەکلایی کردەوە کە بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکەن و لەگەڵ شێرەکانی ڕافیدەین دەبن، کە لیستی کۆتایی 26 یاریزانی لەخۆگرتووە و حەوت یاریزانیش دوورخرانەوە.
ئەم مۆندیالە زۆر گرنگە بۆ ئەستێرە کوردەکان، چونکە لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکان، هەریەکە ئاکام هاشم، میرخاس دۆسکی، ڕیبین سولاقا، ئەیمار شێر، مارکۆ فەرەج و یوسف ئەمین کە سەرجەمیان کوردن لە لیستی کۆتاییدا بوونیان هەیە و بەشداری مۆندیال دەکەن، عێراقیش هەر دەستکەوتێک بنوسێتەوە، ئەوا ناوی یاریزانە کوردەکانیشی تێدایە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا