جەیمس هاندی بە چەقۆ کوژرا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، جەیمس هاندی، لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا و بە هێرشی چەقۆ کوژرا.

دوو کەسی نزیکی خۆی گومانلێکراون

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی لۆس ئەنجلس، جەیمس هاندی، ئەکتەر و ڕۆڵگێڕی فیلمەکانی جومانجی و تۆپ گەن، لە ماڵەکەی خۆیدا و بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، هاندی بە هێرشی چەقۆ کوژراوە؛ کوڕێکی هاندی و کچە هاوڕێکەی ئێستا دەستگیرکراون و گومانلێکراوی سەرەکی ئەم ڕووداوەن.

کارە هونەرییەکانی کامانە بوون؟

هاندی تەمەنی 81 ساڵ بوو، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، وەکو ئەکتەر لە 148 فیلم و زنجیرەدا ڕۆڵی گێڕاوە، لە دیارترین ئەو فیلمانەش کە بەشداری تیایاندا کردووە، فیلمەکانی جومانجی 1995 و تۆپ گەن 2022 بوون، هاوتای فیلمی ئارکانۆفۆبیا 1990.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا