دارا: دوو جار هەوڵی وازهێنانم لە یۆرۆڤیژن داوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دارا، خانمە هونەرمەندی بولگاری و براوەی خەڵاتی سەرەکی بۆنەی یۆرۆڤیژن بۆ ساڵی 2026، لە دیمانەیەکی نوێدا، ئاشکرای کردووە کە پێشووتر هەوڵی داوە لە بۆنەکە بکێشتەوە.
دوو جار هەوڵی کشانەوە داوە
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی BBC، دارا جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ساڵانی پێشووتر، دوو جار هەوڵی سەرەکی داوە لە کێبڕکێی سەرەکی بۆنەی موزیکی یۆرۆڤیژن بکشێتەوە و ئەم بۆنەیە فشارێکی گەورەی دەروونی بۆ دروستکردووە.

فرە جووڵەی هەیە
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، فرە جووڵە و کەمی تەرکیز ADHD هەیە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی دڵەڕاوکێکەی بووە بۆ بەشداریکردنی لە بۆنەکەدا و نەیویستووە هەڵەیەک ئەنجامبدات لە پێگەیەکدا کە نوێنەرایەتی تەواوی هونەری بولگاریا دەکات.
دارا ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژانی بولگاریا، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا