تاڵانییەکەی پاریس لێکۆڵەران بەرەو بەلجیکا دەبات

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستەی لێکۆڵەران لە دۆسیەی تاڵانییەکەی مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس، ئێستا چەند سەرەداوێکیان دۆزیوەتەوە لەبارەی شوێنی بردنی پارچە دزراوەکان و ڕوویان لە بەلجیکا کردووە.

پارچەکان نەدۆزراونەتەوە

هەشت مانگ لەمەوبەر، هەشت تۆمەتبار، بە جلوبەرگی کرێکارەوە، چوونە نێو هۆڵی خشڵە شاهانەییەکانی مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس و ژمارەیەک خشڵی گرانبەهای ناپلیۆنییان دزی.

تاوەکو ئێستا، هیچ پارچەیەک لە پارچە دزراوەکان نەدۆزراونەتەوە و تاوانبارانی سەرەکیش دەستگیر نەکراون، بەڵام چەند سەرەداوێکی نوێ، سەرنجی لێکۆڵەرانی ڕاکێشاوە و گومان دەکەن پارچەکان بەرەو بەلجیکا ئاودیو کرابن.

بەلجیکا پێگەی نوێی لێکۆڵینەوەیە

بەشێک لەو کەسایەتییانەی وەکو گومانلێکراو لەم دۆسیەیەدان، پەیوەندی تەلەفۆنییان بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا کردووە، زۆربەی پەیوەندییەکانیش لەسەر نەخشەدا، لە بەلجیکا چڕ دەبنەوە.

تاوەکو ئێستا 11 کەس وەکو گومانلێکراوی سەرەکی دەستبەسەرن، پێنج کەسیش تۆمەتیان ئاڕاستە کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا، شوێنی خشڵەکان بە نهێنی ماوەتەوە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا