ستیڤن سپیڵبێرگ: ڕۆژێک لە ڕۆژان بوونەوەرە ئاسمانییەکان دەدۆزینەوە
ستیڤن سپیڵبێرگ، لە دیارترین ئەو سینەماکارانەی جیهانە، کە لەماوەی پیشەگەریی خۆیاندا، گرنگییەکی زۆریان بە پرسی بوونەوەرە ئاسمانییەکان داوە، لە دیمانەیەکی نوێشدا، دۆزینەوەیان بە دوور نازانێت.
پرسیار و گومانی نوێ دەوروژێنێت
زیاتر لە 40 ساڵە، سپیڵبێرگ لە ڕێگەی فیلمەکانیەوە، پرسیار و گومانی بوونی بوونەوەرە ئاسمانییەکان ئاڕاستەی بینەرەکانی دەکات، ئێستا و بۆ جارێکی دیکە، لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا، سەرنج دەخاتەوە سەر ئەم بوونەوەرانە و گومان و پرسیاری نوێ دەوروژێنێت.

"دەگەین بە دۆزینەوەیان"
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ BBC، سپیڵبێرگ جەخت لەوە دەکاتەوە، "شتی زۆر هەن کە پەنهانن و نەگەیشتووین بە وەڵامیان، بەڵام ئێستا ئومێدم لە هەر کاتێکی دیکە زیاترە، کە مرۆڤەکان دەگەن بە دۆزینەوەی شتانێک کە نەمانتوانیوە بیاندۆزینەوە."
فیلمە نوێیەکەی کەی نمایش دەکرێت؟
فیلمە نوێیەکەی سپیڵبێرگ بە ناونیشانی Disclosure Day، ڕێکەوتی 12ی حوزەیران، لە سەرانسەری سینەماکانی جیهان نمایشی دەستپێدەکات و لە ئاستی ناوەڕۆکدا خەیاڵی زانستییە و لەبارەی بوونەوەرە ئاسمانییەکانە.

3 کاتژمێر پێش ئێستا