عێراقچی: لوبنانمان وەک کارتێک لە دانوستاندا بەکاربهێنايە لەمێژە ڕێککەوتبووين
عەباس عێراقچی وەزيری دەرەوەی ئێران، وەڵامی قسەکانی جۆزيف عەون سەرۆکی لوبنانی دايەوە و ڕايگەياند، ئەگەر لوبنانيان وەک کارتێک لە دانوستانەکاندا بەکاربهێنايە، دەمێک بوو گەيشتبوونە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمريکا.
ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی ئێران لە لوبنان
دوێنێ جۆزيف عەون لە ديمانەيەکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن باسی لە دەستواردانی ئێران کرد لە کاروباری لوبناندا و گوتی، "ئەوە وڵاتی ئێمەيە نەک هی ئەوان و کاری تاران نييە دەست لە کاروباری وڵاتەکەمان وەربدات ،ئەوە ڕەتدەکەینەوە".
ئەوە خەڵکی لوبنانە دەکوژرێن
باسی لەوەشکرد، ئەوە خەڵکی لوبنانە کە دەکوژرێن و ماڵەکانی ئەوانە وێران دەبن، ئێران لوبنان بەکاردەهێنێت وەک کارتێک لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەمريکا ئەوەش قبوڵکراو نييە.
ڕەخنەی توندی ئێران لە عەون
عێراقچی لە پۆستەکەيدا دەڵێت، بەگوێرەی قسەکانی عەون، وادەزانيت ئێران يەک لەسەر پێنجی خاکی لوبنانی داگيرکردووە و يەک لەسەر چواری لوبنانی ئاوارە کردووە و ڕۆژانە وڵاتەکە بۆردوومان دەکات.
ڕزگارکردنی لوبنان لە دوژمنی ڕاستەقینە
گوتيشی "پێويستە عەون وڵاتەکە لە دوژمنی ڕاستەقينەی ڕزگار بکات، ئەگەر ئەوان لوبنانيان وەک کارتێک بەکاربهێنايە لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەمريکا ئەوا دەمێک بوو ڕێککەوتبوون".
4 کاتژمێر پێش ئێستا