تەحسین خەفاجی: بڕێکی زۆر چەکمان ڕادەست کراوە

ئارام یوسف 4 کاتژمێر پێش ئێستا
تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی بەرگریی عێراق
تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی بەرگریی عێراق

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای دەکات، بڕێکی زۆر چەکیان ڕادەستکراوە، هیچ خشتەیەکی دیاری کراویش نییە بۆ پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەست دەوڵەتدا.

کۆکردنەوەی چەک مەرجەعی سەربازی و یاسایی لە پشتە

تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، "دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا سەرەتایەکی زۆر گرنگی هەیە، کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە پاڵپشتی مەرجەعی سەربازی و حکومەت و یاساکانی عێراق بەڕێوەدەچێت".

بڕێکی زۆر چەک ڕادەستکراوە

بە گوتەی خەفاجی، پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت، کە لە سامەڕاوە دەستیپێکردووە و بڕێکی زۆر چەک ڕادەست کراوە".

گواستنەوەی تێکەڵکردن پێویستی بە چوارچێوەی یاسایی هەیە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، "پڕۆسەی گواستنەوە و تێکەڵکردن ئاڵۆز و گرنگە، پێویستی بە چوارچێوەی یاسایی و دابینکردنی پلەی وەزیفی هەیە، چونکە پەیوەندیدارە بە چەکی قورس، کەلوپەل و خەڵک و مووچە".

لایەنە سەرەکییەکانی لیژنەی کۆکردنەوەی چەک

تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە هەریەک لە "سکرتێری تایبەتی سەرۆکوەزیران، یاریدەدەری سوپاسالاری عێراق بۆ ئیدارە، لەگەڵ ڕاوێژکارانی یاسایی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرە یاساییەکان لە دەزگا ئەمنییەکان، بە ئامانجی ڕێکخستنی چوارچێوە یاساییەکانی پڕۆسەی چەکدانان".

خەفاجی گوتیشی، "هەنگاوە گرنگەکان بە کرداریی دەستیانپێکردووە، بە پشتبەستن بە یاسا، ڕێنمایی و ڕێکارە کارپێکراوەکان.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق دڵنیایی دەدات، کارکردن لە دۆسیەی ڕادەستکردنی چەک بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت، هیچ خشتەیەکی کاتیی دیاری کراو نییە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو دۆسیەیە".

ئارام یوسف

4 کاتژمێر پێش ئێستا