هەواڵێکی خۆش بۆ ئاشقانی یاریی ئەلیکترۆنی Among Us
بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و لە پێشهاتێکی سەرسوڕهێنەردا بۆ هەوادارانی یاریی ئەلیکترۆنیی Among Us، کۆمپانیای پاراماونت، تێکڕای ئەڵقەکانی وەرزی یەکەمی ئەم زنجیرەیەی بڵاوکردەوە.
هەموو ئەڵقەکان بڵاوکراونەتەوە
ماوەی دوو ساڵە، گومانەکان زۆرن لەبارەی بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی ئانیمەیشنی تایبەت بە یاریی ئەلیکترۆنیی ئەمۆنگ ئەس، ئێستا، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و لە پڕدا، کۆمپانیای پاراماونت پڵەس، تێکڕای 10 ئەڵقەی لە وەرزی یەکەمی ئەم زنجیرەیەی بڵاوکردەوە و هەوادارانی دڵخۆش کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرهەمهێنانی وەرزی یەکەمی ئەم زنجیرەیە، ماوەی دوو ساڵی خایەندووە و توانیویانە سکرینپلەیەکی سەرنجڕاکێشی بۆ دابڕێژنەوە.

یارییەکە پڕ لە تاوان و دادوەری
یاریی ئەلیکترۆنیی ئەمۆنگ ئەس، ساڵی 2018 وەکو یارییەکی ئۆنڵاین بڵاوکرایەوە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا، یارییەکی پەنهان و تاوانکارییە، یاریزانەکان دەخاتە دۆخی کۆمەڵایەتیی سەخت و دادگاییکردنەوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا