ئاژەڵەکان پێشبینی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیالی 2026 دەکەن
لە باخچەی ئاژەڵانی گوادالاخارا لە مەکسیک، چەند ئاژەڵێک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و هاوشێوەی هەشتپێیە بەناوبانگەکەی ساڵی 2010 پێشبینی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیالی 2026 دەکەن.
فیلەکان بە خێرایی ڕوویان کردە لای ئاڵای مەکسیک، کە وەک ئاماژەیەک بۆ بردنەوەیان لە یاری دەستپێکی مۆندیال بەرامبەر ئەفریقای باشوور لە 11ی حوزەیران لێکدرایەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە گۆریلاکان، بە هێرشکردنە سەر درێسی ئۆرۆگوای پێشبینی بردنەوەیان دەکەن لە یارییەکەی 26ی حوزەیران بەرامبەر ئیسپانیا، هاوکات پڵنگێک پێشبینی بردنەوەی کۆریای باشووری کردووە لە کۆماری چیک و شەش زەڕافەش پێشبینی بردنەوەی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆیان کردووە بەرامبەر کۆڵۆمبیا.
چاودێرانی باخچەکەش دەڵێن ئەو جۆرە چالاکییانە جگە لەوەی سەرچاوەی کات بەسەربردنن بۆ هاندەران پێش دەستپێکی مۆندیال، هاوکات هەستەوەرەکانی ئاژەڵانیش دەوروژێنن.
3 کاتژمێر پێش ئێستا