داود ئۆغڵو: بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕێبازێکی ژیرانەی لە کاتی جەنگی ئێراندا گرتەبەر
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لە کۆڕبەندی دێڵفی هۆشداری لە زیادبوونی مەترسییەکانی ناوچەکە دەدات و ڕایدەگەیەنێت متمانە بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان نەماوە. هاوکاریش ستایشی سیاسەتی ژیرانەی سەرکردایەتیی عێراق و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەکات لە کاتی جەنگدا.
مەترسییەکانی ئێستا و بێمتمانەیی بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دێڵفی باسی لە جەنگ و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و گوتی: "ئەم کۆڕبەندە لەکاتێکی زۆر گونجاودا بەڕێوەدەچێت، چونکە ئێستا مەترسییەکان زیاتربوون، هیچ متمانەیەک بە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان نەماوە، هەستکردن بە ئاسایش بوونی نییە و هیچ لایەک لەمەدا لە قازانجدا نییە".
ستایشکردنی هەڵوێستی عێراق و سەرکردەکانی یەکێتی
داود ئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە، ئێستا لە ناوەندی قەیرانێکی گەورەداین و پێویستە بیر لەوە بکەینەوە کە چی بکەین؟، بۆ ئەمەش بە پێویستی زانی پیرۆزبایی لە هەڵوێستی عێراق بکات، بۆ ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی گرتوویەتیە بەر، هەروەها جەختی لە ڕۆڵی ژیرانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد جەلال تاڵەبانی کردەوە، "بۆ ئەو ڕێبازە ژیرانەیەی لەماوەی جەنگی ئێراندا گرتوویانەتەبەر".
بەراوردکردنی دۆخی ناوچەکە لە نێوان پار و ئەمساڵدا
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا زیاتر ڕوونی کردەوە و گوتی، "ئەم کۆڕبەندە لەکاتێکی زۆر گونجاودا بەڕێوەدەچێت، ساڵی پاریش لەم کۆڕبەندە بووم، ئەو کات هێشتا جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستی پێ نەکردبوو، ئەمساڵیش لەم کۆبوونەوەدا دەمەوێت سەرنجتان بۆ ئەوە ڕابکێشم کە ئێستا مەترسیی زیاتر لە بەردەمماندایە، جیهان ڕووی لە تێکچوونە، ئەمڕۆ لە سەردەمێکدا دەژین کە هیچ متمانەیەک بە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان نەماوە، هەستکردن بە ئاسایش بوونی نییە و هیچ لایەک لەمەدا لە قازانجدا نییە".
"لە ناوەندی قەیرانێکی گەورەداین"
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا ئەوەشی گوت، "ئێمە ئێستا لە ناوەندی قەیرانێکی گەورەداین، پێویستە هەموومان بیر بکەینەوە کە دەبێت لە مانگ و ساڵەکانی داهاتوودا چی بکەین؟ من پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیی عێراق دەکەم بۆ سیاسەتە ژیرانەکەیان، بەتایبەتیش ڕۆڵی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێویاندا هەوڵەکانی برایانم بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، بۆ ڕێبازە ژیرانەکەیان لە ماوەی ئەم جەنگەدا گرتیانەبەر."
گرێدانی ئاسایشی تورکیا بە ئاسایشی سلێمانی و هەولێرەوە
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا جەختی لەوە کردەوە ناوچەکە پێویستی بە دید و ڕێبازێکی نوێیە کە تورک، کورد و عەرەب و ئێرانییەکان ڕێزی لێ بگرن، داود ئۆغڵو دووپاتی کردەوە کاتێک ئەو دەچێتە سلێمانی و هەولێر، وەکو ئەوەیە بۆ ئیستانبوڵ و کۆنیا ڕۆیشتبێت، گوتیشی "ئەگەر ئاشتی لەم شارانە نەبێت لە تورکیا و هیچ شوێنێکی جیهانیش نابێت".
پێویستیی ڕێبازێکی نوێ بۆ پێکەوەژیانی گەلان
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لەبارەی دۆخی ناوچەکە باسی ئەوەی کرد، "ناوچەکەمان پێویستی بە دیدی نوێیە، پێویستمان بە ڕێبازێکی نوێ، بەهای نوێیە لە نێوان هەمووماندا، کە تورک، کورد، عەرەب و ئێرانی ڕێزی لێ بگرن، ئەمە پرسی ناوچەکەی ئێمەیە، ئەمە ناوچەی ئێمەیە، دڵنیابن لەوەی کاتێک من بۆ سلێمانی یان هەولێر دێم، وەکو ئەوەیە بۆ ئیستانبوڵ یان کۆنیا هاتبم، ئەگەر ئاشتی لە سلێمانی، هەولێر و بەغداد نەبێت، لە ئەنادۆڵ، تورکیا و هیچ جێگایەکی جیهان نابێت".
2 کاتژمێر پێش ئێستا