هەڵبژاردەی ئێران ڕووبەڕووی بەربەستێکی دیکە دەبێتەوە
ئەبولفەزل بەسەندیدە کونسوڵیی ئێران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ، ئاشکرای کرد کە هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی بەربەستێکی جیاواز بووەتەوە و داواکارییەکی زۆر نامۆی لێدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران پابەند دەکرێن بەوەی لە هەر سێ یارییەکەیان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، تەنیا لە ڕۆژی یارییەکەدا بچنە خاکی ئەمریکاوە و هەر لە هەمان ڕۆژیش دوای تەواوبوونی یارییەکە، خاکی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە شاندی هەڵبژاردەی ئێران دوێنێ لە تورکیاوە گەیشتوونەتە شاری تیخوانای مەکسیک، کە بڕیارە وەک بنکەی مانەوەیان لە ماوەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا بەکاریبهێنن.
جێگەی ئاماژەیە هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی حەوتەمدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی نیوزلەندا، بەلجیکا و میسڕ دەبێتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا