ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت؟ نوێترین پێشبینی ببینە
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاماژە بە بارانبارین و چالاکبوونی هەورە تریشقە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ
بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 07-06-2026، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئاسمانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین لەگەڵ بەشێک لە گەرمیان، نیمچە هەور دەبێت. پێشبینی دەکرێت تاوەکو کاتەکانی ئێوارە ناوبەناو باران ببارێت و هەورە تریشقە چالاک بێت. هاوکات لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێرایی با و مەودای بینین
خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 15 کم/ک دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا خێراییەکەی زیاد دەکات بۆ 15 بۆ 25 کم/ک، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی. ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت. پلەکانی گەرماش لە ناوچە شاخاوییەکان بەراورد بە دوێنێ کەمێک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
کەشی پێشبینیکراوی سبەی
بۆ سبەی دووشەممە 08-06-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی لە نێوان 10 بۆ 15 کم/ک دەبێت. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە پلەکانی تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
3 کاتژمێر پێش ئێستا