ئاگاداری ئەم جۆرە غەرغەرەیەی دەم بە

گران جاف 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کلۆرهێکسیدین یەکێکە لە جۆرە هەرە باوەکانی غەرغەرەی دەم، فرمانی سەرەکیی بریتییەلە لەناوبردنی بەکتریا، بەڵام لەگەڵ ئەم سوودە گرنگەی دەکرێت چەند لێکەوتەیەکیشی هەبێت.

کلۆرهێکسیدین دژەمیکرۆبێکی کاریگەرە کە تاوەکو ئێستاش پزیشکانی ددان لە چارەسەرکردنی هەوکردنی پووکدا بەکاریدەهێنن و بۆ چارەخوازەکانیانی دەنووسن.
بە گوێرەی یەکێک لە توێژینەوەکانی ساڵی 2017، ئەم غەرغەرەیە لە چارەسەرکردنی هەوکردن، هەڵئاوسان و خوێنلێهاتنی هەوکردنی پووکدا کاریگەرە.

لێکەوتەکان

بە گشتی پسپۆڕانی ددان ئامۆژگاریی چارەخوازەکانیان دەکەن کە بۆماوەی 2-4 هەفتە بەکاریبهێنن، لە ئەگەری بەکارهێنانی زیاد لە پێویست و بەتایبەتیش بەبێ چاودێریی پزیشک، دەکرێت لێکەوتەی گەورەی هەبێت لەسەر تەندروستیی دەم و ددانی کەسەکە.

بەشێک لە لێکەوتەکان بریتینلە:
رەنگ:
ئەم غەرغەرەیە دەکرێت رووی ددانەکان، ددانە پڕکراوەکان و زمان زەرد-قاوەیی بکات.
گۆڕانی هەستی تامکردن: بەشێک لە بەکارهێنەرانی کلۆرهێکسیدین پاش ماوەیەک هەست بە گۆڕانی هەستی تامکردنیان دەکەن، لە حاڵەتە دەگمەنەکانیشدا دەکرێت بەشێوازێکی هەمیشەیی هەستی تامکردنی کەسەکە بگۆڕێت.
دروستبوونی کلس: رۆڵی هەیە لە زیادبوونی دروستبوونی کلسی دداندا.

ئاگادارییەکان

  • هەندێک کەس دەکرێت هەستەوەرییان هەبێت بە ئەم غەرغەرەیە، گرنگە بە هەموو جۆرێک لێی بەدووربن.
  • نابێت قوتبدرێت
  • نابێت پاش غەرغەرەکردنکە ددان بە فڵچە و هەویری ددان بشۆررێت، پێویستە سەرەتا ددانەکان بشۆرێن پاشان غەرغەرەبکرێت دواتر پێویستە بە ئاو دەم بشۆرێت یان راستەوخۆ کەسەکە شتێک بخوات
  • ئەگەر خانمێک شیردەربێت یان دووگیانبێت، گرنگە پزیشکەکەی ئاگاداربکاتەوە بۆئەوەی ئەم غەرغەرەیەی بۆ نەنووسێت، چونکە هێشتا کاریگەرییەکانی لەسەر ئەم کەسانە ڕوون نین و نازانرێت کە ئایا زیانی هەیە بۆیان یان نا، هەربۆیە باشترە بەکارنەهێنرێت
  • منداڵانی خوار تەمەن  8 ساڵی نابێت بەکاریبهێنن
گران جاف

3 کاتژمێر پێش ئێستا