مارتن سکۆرسێزی پاڵپشتی ژیریی دەستکرد دەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە ئاشکرا مارتن سکۆرسێزی گەورە فیلمسازی ئەمریکا و جیهان، پاڵپشتی خۆی بۆ ژیریی دەستکرد دەربڕی.

ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە

مارتن سکۆرسێزی، نایشارێتەوە لە نوێترین پڕۆژەکانیدا، گرنگییەکی زۆری بە ژیریی دەستکرد داوە و لە دروستکردنی ستۆری بۆردی فیلمەکاندا، ئەم تەکنەلۆجیایەی بەکارهێناوە.

"پێویست دەکات کراوە بین"

سکۆرسێزی وای دەبینێت، ژیریی دەستکرد دەتوانێت هاوکارییەکی گەورەی سینەماکار و فیلمسازان بێت، "پێویست دەکات کراوە بین لەبارەی ئەوەی سینەما چۆن بەرەوپێش دەچێت و پەرەدەسێنێت."

چەند کاری هەیە؟

سکۆرسێزی ئێستا تەمەنی 83 ساڵە، تاوەکو ئێستا وەکو دەرهێنەر بەشداری لە بەرهەمهێنانی 80 فیلمدا کردووە، وەکو ئەکتەر 45 جار ڕۆڵی گێڕاوە و بەرهەمهێنەری زیاتر لە 100 فیلمە، بە تێکڕای کارەکانیشی، ئۆسکارێک و زیاتر لە 200 خەڵاتی هونەری بردووەتەوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا