تارانتینۆ: هۆڵیوود بووە بە کارگەیەکی سۆسجی بێتام

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە وتارێکی نوێیدا، کوینتن تارانتینۆ، گەور دەرهێنەری ئەمریکی، جەخت لەوە دەکاتەوە، هۆڵیوود بە ئاڕاستەیەکی خراپ ڕێچکەی گرتووە و دۆخی باش نییە.

"بینەرەکان لاواز بوون"

تارانتینۆ بۆ گۆڤاری Sight & Soundی ئەمریکی وتارێکی نوێی نووسیوە و تیایدا جەخت لەوە دەکاتەوە: "هۆڵیوود بووە بە کارگەیەکی سۆسجی بێتام، ئەکتەرەکان لە خۆڕا دەستنیشان دەکرێن... بینەرەکان لاواز بوون."

"دۆزینەوەی فیلمی باشی هۆڵیوود بووە بە مەحاڵ"

ئاماژە بەوەش دەدات، "لەم کاتەدا بووە بە شتێکی مەحاڵ فیلمێکی باشی هۆڵیوود هەڵبژێریت... لە 2021ـەوە تاوەکو ئێستا سەیری هەر فیلمێکم کردبێت، کاریگەری تێ نەکردووم و نەیبردووم بۆ ئەو جیهانە جادووییەی چێژم دەداتێ."

هەواداران ڕەخنەیان لە تارانتینۆ هەیە

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە هەوادارانی تارانتینۆ، ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگرن، خۆی دەستبەرداری دەرهێنانی فیلم بووە، بەڵام ڕووی لە شانۆ کردووە و ئامادە نییە فیلمی ژمارە 10 و کۆتایی خۆی پێشکەش بکات.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا