هەوادارانی تەیلەر سویفت پێشوازی لە گۆرانییە نوێیەکەی دەکەن

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریکا و جیهان، تەیلەر سویفت، نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانیش پێشوازی لێ دەکەن.

سەر بە ژانرای کەنترییە

تەیلەر سویفت، ئەم گۆرانییە نوێیەی بۆ بەشی پێنجەمی فیلم ئانیمەیشنی Toy Story بەرهەمهێناوە و بە ناونیشانی I Knew It, I Knew You بڵاوی کردووەتەوە.

لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ئەم گۆرانییە سەر بە ژانرای کەنترییە و سویفت بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردووەتەوە؛ تەواوی دیمەنی ناو گۆرانییەکەش لە دیمەنەکانی فیلم ئانیمەیشنی تۆی ستۆرییەوە وەرگیراون و سەرنجی سەرەکیش لەسەر کارەکتەری جێسییە.

تایبەتە بە فیلم ئانیمەیشنی Toy Story

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم گۆرانییە لەژێر کاریگەریی کارەکتەری جێسی بەرهەمهێنراوە، هاوکات وەکو پێشووتریش پێشبینی دەکرا، تەیلەر سویفت بە تایبەتی بۆ ئەم فیلم ئانیمەیشنەی بەرهەمهێناوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا