ئەمريکا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە گەرووی هوورمز خستەخوارەوە

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کاروانێکی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا
کاروانێکی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمريکا ناسراو بە سێنتکۆم ڕايگەياند، بەرەبەيانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانييان لە گەرووی هوورمز خستووەتەخوارەوە کە بوونەتە مەترسی بۆسەر  هاتوچۆی دەريایی لە گەرووەکە.

ئەمریکا ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە

سێنتکۆم لە ڕاگەيێنراوێکدا بڵاويکردووەتەوە، هێزەکانی ئەمريکا ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرژييەکانی ئێران لە ناوچەکە.

هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێران

هێرشەکە دوای ئەوەدێت کە دوێنێ سێنتکۆم، ژمارەيەک هێرشی مووشەکی باليستيکی و درۆنیی ئێرانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و گەرووی هوورمز ڕاگەياند.

مەترسی لەسەر ئاگربەست

بەردەوامیی هێرشەکانی نێوان ئەمريکا و ئێران لەکاتێکدايە، لە حەوتی نيسانەوە ئاگربەست لەنێوان ئەو دوو لايەنەدا ڕاگەيێنراوە، بەڵام بەردەوامیی هێرشەکان مەترسی لەسەر ئەو ئاگربەستە دروستکردووە لەکاتێکدا دانوستانەکانيش تاوەکو ئێستا بێئەنجامبوون.

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا