لە کەرکووک پێکدادان لەنێوان پۆلیس و دانیشتووانى گەڕەکێک ڕوویدا
پاش ئەوەی ئەمڕۆ تیمەکانى پۆلیسى کەرکووک بەشى لابردنى زیادەڕەوى دەچنە ناوچەى شەریکە تارق بۆ لابردنى زیادەڕەوى، لەگەڵ دانیشتووانى ناوچەکە ڕووبەڕوو دەبنەوە و پێکهەڵپژان ڕوودەدات، لە ئەنجامی سەرهەڵدانی ئەو گرژییانە شەش پۆلیس بریندار دەبن.
لابردنی زیادەڕەوی لە ناوچەی شەریکە تارق
پۆلیسى کەرکووک لەسەر ڕووداوەکە قسەی بۆ پەیامنێرى کەناڵ8 کردووە و دەڵێت، تیمەکانیان چوونەتە ناوچەى شەریکە تارق بۆ لابردنى زیادەڕەوى، بەڵام دانیشتووانى گەڕەکەکە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و بە بەرد و دار و فیشەک هێرشیان کردووە.
شەش پۆلیس برینداربوون و زیانی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە
بەگوتەی پۆلیس، بەهۆی شەڕەکەوە شەش کارمەندیان برینداربووە، زیانێکى زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکانیان و ئامێرەکانى شارەوانیش کەوتووە، بۆیە فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرکراوە کە بەشداربوون لە هێرش بۆسەر تیمەکانیان.
لابردنی زیادەڕەوی و دروستبوونی کێشە
ڕووداوى هێرشکردنە سەر تیمەکانى لابردنى زیادەڕەوى لە کەرکووک، نوێ نییە و پێشتریش چەند جارێک ئەمە ڕوویداوە و قایمقامى پێشترى کەرکووک لە ڕووداوێکى هاوشێوەدا برینداربوو.
3 کاتژمێر پێش ئێستا