قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی بازرگانی فینلەندا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی بازرگانی فینلەندا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەردوولا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بازرگانی فینلەندا و گواستنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
تاوتوێکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان
لە پەراوێزی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی وڵاتی فینلەندا بە سەرۆکایەتی ئاکی کاوپینن، کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە بەغداد کۆبووەوە، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فینلەندا کرد.
خێراترکردنی گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان
لە کۆبوونەوەکە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ستراتیجی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرد و گوتی، دەمانەوێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتانی دۆست و لەناویشیاندا فینلەندا پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان خێراتر بکەین، داواشیکرد حکومەتی فینلەندا هاوکار بێت لە گواستنەوەی ئەم ئەزموونە بۆ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی.
هاوکات هەردوولا هاوڕابوون کە بەڕێوەچوونی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی دەرفەتێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی هەلی وەبەرهێنان و پەیوەندیی دروستکردن لەنێوان کەرتی تایبەتی هەردوولادا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا