قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە
ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار تاوتوێکراوە.
تاوتوێکردنی پەیوەندی بازرگانی و گەشەپێدانی کشتوکاڵ
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی پاش کۆڕبەندی دێڵفی ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە، هەردوولا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار کرد.
بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەردوولا
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوانیان بۆ کاری هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان.
ژوان نیزام
2 کاتژمێر پێش ئێستا