لە کەرکووک پێکدادان لەنێوان پۆلیس و دانیشتووانى گەڕەکێک ڕوویدا
پاش ئەوەی ئەمڕۆ تیمەکانى پۆلیسى کەرکووک بەشى لابردنى زیادەڕەوى دەچنە ناوچەى شەریکە تارق بۆ لابردنى زیادەڕەوى، لەگەڵ دانیشتووانى ناوچەکە ڕووبەڕوو دەبنەوە و پێکهەڵپژان ڕوودەدات، لە ئەنجامی سەرهەڵدانی ئەو گرژییانە شەش پۆلیس بریندار دەبن.
پۆلیس چوونەتە ناوچەى شەریکە تارق بۆ لابردنى زیادەڕەوى
پۆلیسى کەرکووک لەسەر ڕووداوەکە قسەی بۆ پەیامنێرى کەناڵ8 کردووە و دەڵێت، تیمەکانیان چوونەتە ناوچەى شەریکە تارق بۆ لابردنى زیادەڕەوى، بەڵام دانیشتووانى گەڕەکەکە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و بە بەرد و دار و فیشەک هێرشیان کردووە.
شەش کارمەندی پۆلیس بریندارن
بەگوتەی پۆلیس، بەهۆی شەڕەکەوە شەش کارمەندیان برینداربووە، زیانێکى زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکانیان و ئامێرەکانى شارەوانیش کەوتووە، بۆیە فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرکراوە کە بەشداربوون لە هێرش بۆسەر تیمەکانیان.
چەند جارێکی دیکەی رووداوی هاوشێوە ڕوویداوە
ڕووداوى هێرشکردنە سەر تیمەکانى لابردنى زیادەڕەوى لە کەرکووک، نوێ نییە و پێشتریش چەند جارێک ئەمە ڕوویداوە و قایمقامى پێشترى کەرکووک لە ڕووداوێکى هاوشێوەدا برینداربوو.
2 کاتژمێر پێش ئێستا