سەرۆکى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پاشای ئوردن کۆبوونەوە
هەیبەت حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و شا عەبدوڵا، پادشاى ئوردن کۆبوونەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و ئوردن
بەگوێرەى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى ڕۆژنامەوانیى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، هەیبەت حەلبووسى، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ شا عەبدوڵا، باسیان لە پەیوەندیییەکانى نێوان هەردووڵات کردووە و جەختیانکردووەتەوە، کە دەبێت لە هەموو ڕووەکانەوە پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئوردن پەرەى پێبدرێت.
تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە
هاوکات بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکەى نووسینگەى ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەکە دۆخى ناوچەکە و گۆڕانکارییەکان و ئاڵنگارییەکانى بەردەم هەردوو وڵات قسە و گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ شا عەبدوڵا، هەیبەت حەلبووسی لەگەڵ مازن قازی هاوتا ئوردنییەکەی کۆبووەوە و باسیان لە گرنگی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق و ئوردن بەیەکەوە کرد.
لە ئێوارەی دوێنێوە، هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ئوردن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا