21 زیارەتکار لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناسڕییە گیانیان لەدەستدا

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی ڕووداوەکە لە کاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژراندنەوەی ئاگرەن کە لە پاسەکە بەربووە
دیمەنی ڕووداوەکە لە کاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژراندنەوەی ئاگرەن کە لە پاسەکە بەربووە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکی ناسڕییە – بەسڕە، 21 زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکەش برینداربوون، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش فەرمان دەکات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت.

لەسەر ڕێگەی ناسڕییە- بەسڕە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەو ڕووداوەدا کە لەسەر ڕێگەی ناسڕییە – بەسڕە لە شارۆچکەی بەتحا ڕوویداوە، 21 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەشێکیان زیارەتکاری ئێرانین

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لە سەرنشینانی پاسەکە، زیارەتکاری بە ڕەگەزی ئێرانین.

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتەکە، پاسەکە زیارەتکارانی تیادابووە، فەرمان بە دامەزراوە تەندروستییەکان کراوە، تەواوی هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ، بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران هاتوونەتە سەر خەت

هاوکات نزار ئامێدی سەرۆککۆمار و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرەخۆشییان لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد و و داوای لە دەزگا تایبەتمەندەکان کرد، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە بکەن.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا