بارەگای خاتەمولئەنبیا: ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل کردووە

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی بارەگای خاتەمولئەنبیا
لۆگۆی بارەگای خاتەمولئەنبیا

بارەگای خاتەمولئەنبیا، ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست ناودەبات بە هێرشکردنەسەر گەلی لوبنان تۆمەتباری دەکات، هۆشداریی چڕکردنەوەی هێرشەکان دەدات، ئەگەر تەلئەبیب هێرش بکاتەوە سەر ئێران.

بەکارهێنانی بۆمبی فسفۆڕی

خاتەمولئەنبیا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "ڕژێمی ئیسرائیل بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و دەستدرێژییەکانی دژی گەلی لوبنانی ستەملێکراو، بە پاڵپشتی ئەمریکا و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،  تاوانی جەنگ ئەنجادەدات و چەک قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆڕی بەکاردەهێنێت.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان چڕتر بوونەتەوە

بارەگاکە جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئێران، ئیسرائیل زاحییەی بەیرووتی کردووەتە ئامانج و هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە، بگرە هێرشەکانی چڕترکردووەتەوە.

بە گوتەی خاتەمولئەنبیا، ئەگەر هێرشەکان لە زاحییەی بەیرووت چڕبکرێنەوە، ئەوکات هێرش بۆسەر خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ئەنجام دەدەین.

هۆشداری بۆ ئیسرائیل

خاتەمولئەنبیا، هۆشداری دەداتە ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر لوبنان و دەڵێت، ئەگەر ئاستی هێرشەکانیان بۆسەر ناوچەکە یان وەڵامی هێرشەکانمان بدەنەوە، ئەوکات ڕووبەڕووی هێرشی تووندتر و بە ئازارتر دەبنەوە و هێرشی وێرانکەر دەکەینە سەر ڕژێمی ئیسرائیل  و لایەنگرانیان.

سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل کارا کرا

هێرشە مووشەکییە نوێیەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سیستمی دژە ئاسمانی چالاککراوە، بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.

هاوکات کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی ئیسرائیل بیستراوە و بەرپەرچی سەرجەم ئەو مووشەکانە دراوەتەوە کە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا